
چارەسەرە باوەڕپێکراوەکان بۆ سیستەمی گەرمی بۆ هەموو ماڵ و پرۆژەیەک
لە پلاندانانەوە تا دامەزراندن – لە هەموو هەنگاوێک لەگەڵتانین
شارۆی کوردستان چارەسەری تەواوی گەرمکردن دابین دەکات
بۆیلەری غاز، ئاوگەرمکەری غاز، گەرمکەرەوەی غازی، شومینەی غاز و ڕادیاتۆری ئەلەمنیۆم و پەنێل بۆ پرۆژە تایبەتەکان، پڕۆژە نیشتەجێبونەکان. ئێمە بەرهەمی بە کوالێتی و خزمەتگوزاری دانانی پڕۆفیشناڵ دابین دەکەین کە گونجاوە بۆ پێداویستی هەر پرۆژەیەک.


ئاوگەرمکەری غاز (گیزەر)
شومینەی غاز


سۆبای غاز


بۆیلەری غاز


ڕادیاتۆری ئەلمنیۆم


خاولی وشکەرەوە


ڕادیاتۆری پەنێلی


سیستەمی گەرمی و هەموو پێداویستیەکانی
دەربارەی شارۆی کوردستان
شارۆی کوردستان لە ساڵی ٢٠١٥ دامەزاراوە و بۆتە یەکێک لە کۆمپانیا سەرەکییەکانی کەرتی سیستمی گەرمکردنەوە و ئاوگەرمکەری غازی لە بیناسازی لە هەموو ناوچەکە.
لە سەرەتاوە، ئامانجمان ڕوون بوو، دەمانویست شێوازی گەرمکردنی خانوو و بیناکان بگۆڕین. دواتر ئێمە بوین بە نوێنەری سەرەکی یەکێک لە گەورەترین کارگەکانی بەرهەمهێنانی گەرمکەرەوەی غازی لە ئێران کە ئەویش (نیک کالا) بوو، هەر لە سەرەتاوە سەرکەوتنمان بەدەستهێنا. ئەمەش بەهۆی هەبونی پلانێکی تەواو گونجاو و ستراتیجی فرۆشی کۆمپانیاکە، توانیمان بازاڕەکە لە شێوازە کۆنەکانی گەرمکردنەوە بۆ گەرمکەرەوە غازیەکانی نیک کالا بگۆڕین. ئەم گۆڕانکارییە ستانداردێکی نوێی لە گەرمکردنی خانوو دانا و دەستپێکی سەردەمێکی نوێ بوو لە ناوچەکە بۆ بەرهەمە غازیەکان.
سەرکەوتنەکانی پێشوومان کردە هۆی ئەوەی ببین بە وەکیلی فەرمی و سەرەکی کارخانەی (بوتان)، کە یەکێکە لە ناوە باوەڕپێکراوەکانی بەشی گەرمکردنی ئێران و سێهەم گەورەرترین کارخانەیە لە جیهاندا بۆ دروستکردنی ئاوگەرمکەری غازی و بۆیلەری غازی.
ئەو بەرهەمانەی بوتان کە بە فراوانی کارمان تێدا کردون:
+ بۆیلەری غازی
+ ئاوگەرمکەری غازی
+ ڕادیاتۆری ئەلەمینیۆم
+ خاولی وشکەرەوە
بەهۆی هەوڵە زۆرەکانمان بۆ خستنەڕوی بەرهەمەکان و خزمەتگوزاریە باشەکانی دوای فرۆشتن بۆ موشتەریەکانمان و سیانە و چارەسەری هەموو کێشەکان لە پڕۆژەکانی نیشتەجێبون، ئێستا بەرهەمەکانی بوتان بەربڵاوترین و باوەڕپێکراوترینە لە تەواوی ناوچەکە، کە ئەمەش بەبێ شارۆی کوردستان بەدی نەدەهات.
لە نێوان ساڵانی ٢٠١٦ تا ئێستا، نزیکەی ١٠,٠٠٠ دانە ئاوگەرمکەری غازیمان (گیزەری غازی) بۆ پرۆژە گەورەکانی نیشتەجێبوون دابین کردووە لە ناوچەکە، بەبێ ئەو ژمارە زۆرەی تر کە بۆ خانووی تایبەتی و کڕیارە تاکەکەسییەکان بوە. کاریگەری و دەستکەوتەکانمان لە بازاڕی ئاوگەرمکەری غازی بەردەوام لە گەورەبووندایە بەجۆرێک هەموو پڕۆژە گەورەکانی ناوچەکە ماتمانەی تەواویان بە بەرهەمەکانی ئێمە و خزمەتگوزاریەکانی ئێمە هەیە.
ئێستا بە شانازیەوە دەتوانین بڵێین کە ئێمە باشترین فرۆشیاری ڕادیاتۆری ئەلەمنیۆمیشین لە ناوچەکە، کە زیاتر لە ١٠٠,٠٠٠ پارچەمان فرۆشتووە، بۆ خانووی تایبەتی و پرۆژە تاکەکەسییەکان.
شارۆی کوردستان تەنیا بەرهەم نافرۆشێت - ئێمە خزمەتگوزاری تەواو پێشکەش دەکەین لەم بوارانە:
+ سیستەمی گەرمکردنی ژێر زەوی (شۆفاژی ئەرزی)
+ سیستەمی ڕادیاتۆری (شۆفاژی ڕادیاتۆر)
+ ڕێکخستن و دامەزراندنی تەواوی سیستەمەکە
لە ساڵی ٢٠٢٠، زیاتر فراوانبووین کاتێک بوون بە نوێنەری فەرمی و سەرەکی (ئایزۆپایپ)، کە یەکەم بەرهەمهێنەری لولەی پێنج لایە لە ئێران. ئایزۆپایپ بە بەرهەمهێنانی بەرهەمی کوالیتی بەرز ناسراوە لە پێداویستیەکانی سیستەمی گەرمکردن لەوانە:
+ لولەی پێنج لایە
+ کۆلێکتەر
+ وە هەموو پێکهاتە و پێویستەکانی سیستەمی گەرمی
هەروەها لە ساڵی ٢٠٢٣، توانیمان هەنگاوێکی تر بەرەوپێش بنێین و بوین بە نوێنەری سەرەکی (کیتورامی) کۆری، کە براندی ژمارە یەکە لە کۆریای باشوور بۆ بۆیلەری غازی و ئاوگەرمکەری غازی. کیتورامی بە سیستەمی زیرەک و بەتوانای گەرمکردن ناسراوە کە وا دەکات بەکارهێنەران بە ئاسانی لە ڕێگەی مۆبایلەوە کۆنتڕۆڵی سیستەمی گەرمی خانووەکەیان بکەن. هەروەها بەرهەمەکانیان کەمترین بڕی غاز سەرف دەکات و لە جۆری (کۆندێنسینگ). ئەم هەنگاوە زیاتر شارۆی کوردستانی پێشخست لە خزمەتگوزارییەکانیدا .
لە شارۆی کوردستان، چیرۆکەکەمان لەسەر متمانە، نوێکاری و کوالێتی باش دروستبووە، و هێشتا بە هەمان وزە و بینایی بەردەوامین کە لە سەرەتاوە هەمانە.






لە پلاندانانەوە تا دامەزراندن – لە هەموو هەنگاوێک لەگەڵتانین
شارۆی کوردستان
پەیوەندیمان پێوەبکە
info@sharoykurdistan.com
+9647501149619
+964-771-770-0049
واتساپ:
ژمارە تەلەفون:
ئیمەیڵ:
ناونیشان:
سلێمانی، بازنەی مەلیک محمود، بەرامبەر بەنزینخانەی بەختیار
All Rights Reserved. ©Sharoy Kurdistan
ژمارە تەلەفون:
+964-770-246-9901